لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 27:9-33

ڕۆما 27:9-33 PNTZS

ئێشه‌عیاش ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل هاوار ده‌كات: {ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل به‌قه‌د لمی ده‌ریا بێت، ته‌نها پاشماوه‌یان ڕزگاری ده‌بێت. چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ خێرایی و كۆتاییبڕ خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌هێنێت} . وه‌ک ئێشه‌عیا پێشتر وتوویه‌تی: {ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری سوپاسالار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه‌، وه‌ک سه‌دوممان لێ ده‌هات و له‌ عامووڕه‌ ده‌چووین} . كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بۆ بێتاوانبوون كۆششیان نه‌كرد، بێتاوانبوونیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و بێتاوانبوونه‌ی كه‌ به‌ باوه‌ڕه‌. به‌ڵام ئیسڕائیل به‌ ته‌ورات كۆششیان كرد بۆ بێتاوانبوون، به‌و ته‌وراته‌ پێی نه‌گه‌یشتن! بۆچی؟ چونكه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ به‌ باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ک به‌ كردار بێت. ئیتر به‌ به‌ردی كۆسپ ساتمه‌یان كرد، وه‌ک نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا له‌ سهیۆن به‌ردی ساتمه‌كردن و تاشه‌به‌ردی پێ هه‌ڵكه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت} .

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە ڕۆما 27:9-33