ڕۆما 19:8-28
ڕۆما 19:8-28 PNTZS
چونكه ئافریده چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن. چونكه ئافریده بۆ وه‌ڕسبوون ملكه‌چ كرا، نه‌ک به ئاره‌زوو، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ملكه‌چی كرد، به هیوای ئه‌وه‌ی ئافریده له كۆیلایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئازاد بكرێت به‌ره‌و سه‌ربه‌ستیی شكۆمه‌ندی ڕۆڵه‌كانی خودا. ده‌زانین هه‌موو ئافریده تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و ژانیگرتووه. نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه، خۆشمان له ناخماندا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به قوربانیدانی جه‌سته‌مان. چونكه به هیواوه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام هیوای بینراو هیوا نییه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هیوای چی پێ ده‌خوازیت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. به هه‌مان شێوه ڕووح له لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه نازانین پێویسته له‌پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕووح خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێده‌كات به شێوه‌یه‌ک كه باس ناكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕووح چییه، چونكه به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له پارسا‌كان ده‌كات. ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون.





