ڕۆما 1:6-10
ڕۆما 1:6-10 PNTZS
ئیتر چی بڵێین؟ ئایا له گوناهدا بمێنینه‌وه تاكو به‌خشش زیاد بێت؟ حاشا! ئێمه كه سه‌باره‌ت به گوناه مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟ ئایا نازانن هه‌موومان كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا عه‌مادكراین، له مردنه‌كه‌یدا عه‌مادكراین؟ بۆیه به عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌وه هه‌ستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیاندا بژین. چونكه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌كمان گرتبێت، له هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین. ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه نه‌بین چونكه ئه‌وه‌ی مرد له گوناه ئازاد كراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین، ده‌زانین مه‌سیح كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنرایه‌وه، نامرێته‌وه. ئیتر مه‌رگ به‌سه‌ریدا سالار نییه. چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، به جارێک بۆ گوناه مرد. به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژیێت بۆ خودا ده‌ژیێت.





