ڕۆما 1:5-8
ڕۆما 1:5-8 PNTZS
كه‌واته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین. ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو له ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات، دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا، هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه خۆشویستنی خودا ڕژاوه‌ته نێو دڵمان، به ڕووحی پارسا كه پێمان دراوه. چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد. چونكه به ده‌گمه‌ن كه‌سێک له پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت. به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد.



![[From Heaven to the Hay in the Heart] Part 2 ڕۆما 1:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fyvplans%2F29089%2F1440x810.jpg&w=3840&q=75)

