ڕۆما 9:3-23
ڕۆما 9:3-23 PNTZS
كه‌واته چی؟ ئێمه باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه ئێمه جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ردوو لایه‌ن له ژێر گوناهدان، وه‌ک نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش، كه‌س تێناگات، كه‌س به‌دوای خودا ناگه‌ڕێت. هه‌مووان گومڕابوون وپێكڕا به‌دكاربوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، به زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده له ژێر لێویانه. زاریان پڕه له نه‌فره‌ت و تاڵاو. پێیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن، وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له ڕێڕه‌ویانه، ڕێگای ئاشتی ناناسن. ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه} . ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر سزادانی خودا. چونكه به كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێ‌تاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت. به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له خوداوه به‌هۆی باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه. چونكه هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به شكۆی خودایه،





