كه‌واته جوو چی زیاتره؟ یان سوودی خروسه‌بڕان چییه؟ له هه‌موو لایه‌كه‌وه زیاتره! یه‌كه‌میان چونكه وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا. كه‌واته چییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا؟ ئایا ناپاكییان سه‌رڕاستیی خودا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه؟ حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه: {تا له قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت} . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه كه تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه ده‌كه‌م. حاشا! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر درۆی من ڕه‌وای خودا زیاتر بكات، بۆ شكۆی ئه‌و، ئیتر بۆچی هێشتا وه‌ک گوناهبار تاوانبار بكرێم؟ وه‌ک هه‌ندێک بوختان به ده‌ممانه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن، ده‌ڵێن: “با خراپه بكه‌ین تاكو چاكه‌ی به‌دواوه بێت”؟ ئه‌وانه تاوانباركردنیان دادپه‌روه‌رانه‌یه. كه‌واته چی؟ ئێمه باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه ئێمه جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ردوو لایه‌ن له ژێر گوناهدان، وه‌ک نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش، كه‌س تێناگات، كه‌س به‌دوای خودا ناگه‌ڕێت. هه‌مووان گومڕابوون وپێكڕا به‌دكاربوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، به زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده له ژێر لێویانه. زاریان پڕه له نه‌فره‌ت و تاڵاو. پێیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن، وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له ڕێڕه‌ویانه، ڕێگای ئاشتی ناناسن. ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه} . ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر سزادانی خودا. چونكه به كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێ‌تاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت. به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له خوداوه به‌هۆی باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه. چونكه هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به شكۆی خودایه، به‌خۆڕایی به به‌خششی ئه‌و، بێ‌تاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه، ئه‌وه‌ی خودا وه‌ک گوناه پۆشین پێشكه‌شی كرد، به باوه‌ڕهێنان به خوێنی ئه‌و. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌به‌ر چاوپۆشی له گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به پشوودرێژیی خودا بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه بێ‌تاوان بكات كه باوه‌ڕیان به ئیشۆعه. ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به چ یاسایه‌ک؟ به یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به یاسای باوه‌ڕ. كه‌واته دانده‌نێین مرۆڤ به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كرێت، به‌بێ كرداری ته‌ورات. ئایا خودا ته‌نها هی جووه؟ ئایا هی نه‌ته‌وه‌كانیش نییه؟ به‌ڵێ، هی نه‌ته‌وه‌كانیشه، چونكه خودا یه‌كه، كه خروسه‌بڕاو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، خروسه‌نه‌بڕاویش به‌هۆی باوه‌ڕ. ئایا ته‌ورات به باوه‌ڕ پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه؟ حاشا، به‌ڵكو ته‌ورات جێگیر ده‌كه‌ین.
ڕۆما 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:3-31
6 Days
Each daily reading reveals how being God's mouthpiece gives us an advantage in all areas of our lives. This devotional is based on The Prophetic Advantage by Michelle McClain-Walters.
7 Days
You may have asked, "But what about my sin? How could God want a personal relationship with me?" "He knows my past, He knows what I’m struggling with right now. How could he ever want to be around someone like me?" "Shouldn’t I come back later, after I get myself all fixed up?"... These are great questions, and the truth will blow your mind. Think bigger!
Have you ever wondered..."How could God want a relationship with me?" Here's the truth: He does. This 7-day plan takes you through some of the lies we believe and replaces them with God's truth which is so much bigger and better than we can imagine. Join us this week to read along and meditate on the power of his love and grace and goodness in our lives.
9 Days
Where do godless mockers, wicked sinners, and religious hypocrites meet together? Here in the book of Romans, they meet at one place: The love of Christ. Romans lays out the gospel—the radical message of God’s love for everyone. Romans takes on controversial topics and challenging questions with clarity and compassion, and Through the Word guides you through it in just five minutes per day. Part 1 covers Romans 1-3.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان