ڕۆما 17:2-22
ڕۆما 17:2-22 PNTZS
ئه‌وه‌تا تۆ به جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به خودا ده‌كه‌یت، خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه جیای ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له ته‌ورات فێربوویت، دڵنیایت كه ڕێبه‌ری كوێره‌كانی و ڕووناكیت بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان، ته‌مبێكاری نه‌زانان و ڕابیی منداڵانیت و له ته‌وراتدا وێنه‌ی زانین و ڕه‌وات هه‌یه جا تۆ كه خه‌ڵكی دیكه فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێر ناكه‌یت؟ كه بانگه‌واز ده‌كه‌یت دزی نه‌كرێت، بۆچی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟ كه ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، بۆچی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌یت؟ كه ڕقت له بت ده‌بێته‌وه، بۆچی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌یت؟





