به‌ڵام تۆی بۆچی براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تی به براكه‌ت ده‌كه‌یت؟ چونكه هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ڕاده‌وه‌ستین، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به خودا ده‌نێت} . كه‌واته، هه‌ریه‌ک له ئێمه سه‌باره‌ت به خۆی هه‌ژماردێک ده‌داته خودا. ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره ئه‌م بڕیاره بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت. له ئیشۆعی په‌روه‌ردگاردا ده‌زانم و دڵنیام كه شتێک له خۆیدا گڵاو نییه، مه‌گه‌ر یه‌كێک به گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه. ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشویستن ڕه‌فتار ناكه‌یت. جا به خۆراكت ئه‌و كه‌سه له‌ناومه‌به كه مه‌سیح له پێناوی مردووه. مه‌هێڵن شتێک كه بۆ ئێوه چاكه، خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات. چونكه پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه له ڕووحی پارسادا. چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه. كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه. له پێناوی خۆراک كاری خودا وێران مه‌كه. هه‌موو شته‌كان پێگه‌ردن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته كۆسپ خراپه بیخوات.
ڕۆما 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 10:14-20
3 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others through an emphasis on the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and also the world through these Jesus-colored lenses. In this short Infinitum Discipleship series reading plan, we focus on accountability.
5 Days
Practical relationship advice, biblical insights, and psychological truths that help women form the kinds of friendships they long for.
Explore sports ministry experience narratives through a cultural lens in this study plan, delving into diverse perspectives, traditions, and contexts to deepen understanding and foster empathy in the modern multicultural communities we live and serve in.
Have you ever prayed for God to change other people because it’s just too challenging to be in a relationship with them? Have you ever experienced relationship exhaustion because you’re tired of trying to help them be better? The hard truth is that changing them is not our battle to fight. In this study, we will learn how God gives us examples, tools, and encouragement to help us navigate dealing with difficult people.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان