ڕۆما 9:12-19
ڕۆما 9:12-19 PNTZS
با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له به‌دكاری بێت و به چاكه‌وه بلكێن. به خۆشویستنی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن. سست مه‌بن له تێكۆشان، له ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن. له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن، بۆ پێویستیی پارسا‌كان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن. ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه داڕشتیان بكه‌ن. داڕشت بكه‌ن و نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ دڵشادان دڵشادبن، بگریێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن. سه‌باره‌ت به یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له بڵندی مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به دانا دامه‌نێن. خراپه‌ی كه‌س به خراپه مه‌ده‌نه‌وه. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵک گرنگی به‌وه بده‌ن كه به چاكه ده‌زانرێ. ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به ئاشتی بژین. خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م.





