لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 4:12-9

ڕۆما 4:12-9 PNTZS

چونكه‌ وه‌ک له‌ یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه‌، ئیتر ئێمه‌ی زۆر له‌ مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌: ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌، به‌ ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه‌ له‌ ڕاژه‌، یان فێركار له‌ فێركردن، یان ئامۆژگار له‌ ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به‌ دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به‌ تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به‌ دڵخۆشی. با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.