لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 2:11-6

ڕۆما 2:11-6 PNTZS

خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه‌: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه‌، قوربانگا‌كانی تۆیان وێران كردووه‌. من به‌ ته‌نها ماومه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن تا بمكوژن!} . به‌ڵام سرووش چی وه‌ڵامی داداته‌وه‌؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندۆته‌وه‌} . له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌ به‌خشش هه‌ڵبژێردراون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ به‌خشش بێت، ئیتر به‌ كردار نییه‌. ئه‌گینا ئیتر به‌خشش به‌خشش نییه‌، ئه‌گه‌ریش به‌ كرادار بێت ئه‌وا ئیتر به‌ كردار نیه‌، ئه‌گینا ئیتر كردار كردار نیه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە ڕۆما 2:11-6