لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 17:11-27

ڕۆما 17:11-27 PNTZS

به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لق بڕانه‌وه‌، تۆش له‌ داره‌كه‌ موتوربه‌ كرایت كه‌ زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه‌ له‌ ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه‌ به‌شدار بوویت، شانازی به‌سه‌ر لقه‌كانه‌وه‌ مه‌كه‌. ئه‌گه‌ر شانازی ده‌كه‌یت، بزانه‌ كه‌ تۆ ڕه‌گه‌كه‌ هه‌ڵناگریت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ هه‌ڵت ده‌گرێت! ئیتر ده‌ڵێی: “لقه‌كان بڕانه‌وه‌ تاكو من موتوربه‌ بكرێم”. باشه‌! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه‌، تۆش به‌ باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌! چونكه‌ ئه‌گه‌ر خودا به‌زه‌یی به‌ لقه‌ سروشتییه‌كان نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وا به‌زه‌یی به‌ تۆش نایه‌ته‌وه‌! ئه‌مه‌یه‌ نیانی و توندی خودا: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتن، به‌ڵام نیانی بۆ تۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه‌. ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له‌ بێباوه‌ڕی جێگیر نه‌بن موتوربه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ خودا ده‌توانێت موتوربه‌یان بكاته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ به‌گوێره‌ی سروشت له‌ دارزه‌یتوونێكی كێوی بڕابیته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی سروشت له‌ دارزه‌یتوونێكی چاک موتوربه‌ كرای، ئاخۆ چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی سروشت له‌ دارزه‌یتوونه‌كه‌ی خۆیان موتوربه‌ ده‌كرێن؟ برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو ئیسڕائیل ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ک نووسراوه‌: {ڕزگاریده‌ر له‌ سهیۆنه‌وه‌ دێت، خوانه‌ناسی له‌ یاقوو ده‌گێڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش په‌یمانه‌كه‌مه‌ بۆ ئه‌وان، كاتێ گوناهه‌كانیان داده‌ماڵم} .

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان