فریشته‌یه‌كم بینی له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زی و كلیلی دۆڵی بێ‌بنی پێ‌بوو، زنجیرێكی مه‌زنیشی به‌ده‌سته‌وه بوو. ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره دێرینه‌كه كه ئیبلیس و شه‌یتانه، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه. فڕێیدایه دۆڵی بێ‌بن و ده‌رگای له‌سه‌ر داخست و مۆرێكی لێدا، تاكو ئیتر نه‌ته‌وه‌كان چه‌واشه نه‌كات، تاكو هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت. پاش ئه‌مه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاد بكرێت. چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد. به‌ڵام مردووه‌كانی دیكه تاكو هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو بوو بۆ ژیان نه‌گه‌ڕانه‌وه. ئه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه. ئه‌وه‌ی له هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت داڕشتكراو و پارسایه. ئه‌وانه مه‌رگی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه، به‌ڵكو ده‌بنه كاهینی خودا و مه‌سیح، هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵیدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن. كاتێ هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت، شه‌یتان له زیندانه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت. ده‌رده‌چێت تاكو نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی چه‌واشه بكات: جووج و ماجووج، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان وه‌ک لمی ده‌ریایه. سه‌ركه‌وتنه سه‌ر پانتایی زه‌وی، ئۆردوگای پارسا‌كان، شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌یان گه‌مارۆ دا، جا ئاگرێک له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه و خواردیانی. ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه دڕنده‌كه و پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه‌ی لێیه. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه! مردووه‌كانم بینی به گه‌وره و بچووكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه سیپاره‌ی ژیانه كرابووه‌وه. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له سیپاره‌كان نووسراوه حوكم دران. ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ڕاده‌ست كرد، هه‌روه‌ها مه‌رگ و دۆڵی بێ‌بن مردووه‌كانی خۆیان ڕاده‌ست كرد و هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی حوكم درا. مه‌رگ و دۆڵی بێ‌بن فڕێدرانه ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌وه. ئه‌م ده‌ریاچه‌ی ئاگره مه‌رگی دووه‌مه. هه‌ر كه‌سێک ناوی له سیپاره‌ی ژیاندا نه‌دۆزرایه‌وه نووسرابێت، فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه.
بینین 20 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 20
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:20-15
6 Days
The book of Revelation seems to be a dark book that produces a lot of fear in people because of its symbols. The truth is that it is a beautiful book when we understand that it is the revelation of Jesus Christ—that is, it tells us about Him and His work. Delight in this plan with some passages from this interesting book of the Bible.
Revelation is not just a blueprint for the future. It encouraged the church in John's day, and it encourages us today. Revelation has a meaning and message for us in our everyday lives. This is a six-day study of Revelation 19 and 20.
7 Days
As the Bible closes, the end of the world as we know it - becomes the start of “all things new.” In Part 7 of Revelation Explained, Kris Langham guides us through Revelation 20-22, and the very beginning of a new heaven and new earth. Join us as we complete our journey through Revelation with clear, relatable teaching in just 5 minutes each day.
From choosing a humble handmaiden as His mother, to announcing His birth to common shepherds, the way the Lord chose to come to earth reveals what His heart beats for. This seven-day plan delves into the humility of mighty God revealed in the meaning of Christmas.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان