لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:81-10

په‌سنییه‌كان 1:81-10 PNTZS

په‌سنی بڵێن بۆ خودای هێزمان. ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ خوداوه‌ندی یاقوو. ئاوازێک به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ف بهێنن. عوودێكی جوان له‌گه‌ڵ ڕه‌بابه‌. له‌ سه‌ری مانگ كه‌ڕه‌نا لێ‌ بده‌ن، له‌ ده‌ركه‌وتنی مانگ، بۆ ڕۆژی جه‌ژنه‌كانمان. چونكه‌ ئه‌مه‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئیسڕائیل، حوكمی خوداوه‌ندی یاقووه‌. له‌ یۆسپ دا كردی به‌ گه‌واهی. كه‌ له‌ زه‌ویی میسڕدا ده‌ریهێنا. گوێم له‌ زمانێكه‌ كه‌ تێنه‌گه‌یشتین: “بارم له‌سه‌ر شانه‌كانی لادا. ده‌سته‌كانی له‌ سه‌به‌ته‌ به‌ربوون. له‌ ته‌نگانه‌دا هاوارت كرد. ده‌ربازم كردیت. له‌ژێر سێبه‌ری هه‌وره‌تریشقه‌ وه‌ڵامم دایته‌وه‌. له‌ ئاوی مه‌ریبا تاقیم كردیته‌وه‌. سیلاه‌. ئه‌ی گه‌لی من گوێ‌ بگره‌. ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌ی ئیسڕائیل ئه‌گه‌ر گوێ‌ له‌ من بگریت! خوداوه‌ندێكی نامۆت تێدا نه‌بێت. كڕنۆش بۆ خوداوه‌ندێكی بیانی نه‌به‌یت. منم په‌روه‌ردگار، خودات، كه‌ له‌ زه‌ویی میسڕ ده‌رمهێنای. ده‌مت بكه‌وه‌ پڕی ده‌كه‌م.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 81:1-10 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 1:81-10