لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 5:79-11

په‌سنییه‌كان 5:79-11 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی، ئایا تا سه‌ر هه‌ر تووڕه‌ ده‌بیت؟ تا كه‌ی ئیره‌ییت وه‌ک ئاگر ده‌سووتێت؟ تووڕه‌ی خۆت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا بڕێژه‌ كه‌ ناتناسن، به‌سه‌ر شانشینه‌كاندا بیڕێژه‌ كه‌ به‌ ناوت ناپاڕێنه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌وانه‌ یاقوویان خواردووه‌. نیشتیمانیان خاپوور كردووه‌. گوناهی باپیرانی پێش خۆمان له‌سه‌ر مه‌ژمێره‌. با به‌زه‌ییت زوو پێشمان بكه‌وێت، چونكه‌ ئێمه‌ زۆر زه‌لیل بووین. ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان. یارمه‌تیمان بده‌. له‌به‌ر شكۆی ناوی خۆت، ده‌ربازمان بكه‌ و له‌ گوناهمان خۆش به‌، له‌پێناوی ناوی خۆت. بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا‌ خوداكه‌یان؟”. با هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه‌ تۆ له‌به‌رچاوی هه‌موومان، تۆڵه‌ی خوێنی ڕژاوی به‌نده‌كانی خۆت كردۆته‌وه‌. با ناڵه‌ی دیله‌كانت پێ‌ بگات. به‌ مه‌زنیی بازووی خۆت بیانهێڵه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌رگن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 79:5-11 شێوەکاری؟؟؟