وێرانكاری له ناوه‌ڕاستی دایه، سته‌م و ساخته‌كاری هه‌رگیز شه‌قامه‌كانی به‌رناده‌ن. ئه‌گه‌ر دوژمن سووكایه‌تیم پێ بكردایه، به‌رگه‌م ده‌گرت. ئه‌گه‌ر ناحه‌ز به‌سه‌رمدا زاڵ بووایه، ده‌متوانی خۆمی لێ بشارمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه تۆی، ئه‌ی مرۆڤی هاوشێوه‌م، هاوڕێ و براده‌رمیت، كه به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی شیرینمان هه‌بوو، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌ره‌و ماڵی خودا ده‌چووین. با توشی مه‌رگی له‌ناكاو بن، با به زیندوویی دابه‌زنه نێو دۆڵی بێبنه‌وه، چونكه خراپه شوێنی خۆی كردۆته‌وه له‌نێویاندا. به‌ڵام هاواری من بۆ خودایه، په‌روه‌ردگاریش ڕزگارم ده‌كات. ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت. گیانمی به ته‌واوی كڕییه‌وه له‌و جه‌نگه‌ی دژم هه‌ڵگیرساوه، چونكه زۆرن گه‌مارۆده‌ر و به‌رهه‌ڵستكارانم. خودا، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه، گوێی لێ ده‌بێت و ڕیسوایان ده‌كات، سیلاه. ئه‌وانه‌ی ناگۆڕێن و ترسی خودایان له دڵدا نییه. ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر دۆسته‌كانی، په‌یمانی خۆی شكاند. زمانی له كه‌ره لووستره، به‌ڵام دڵی پڕ له شه‌ڕه. قسه‌ی له ڕۆن نه‌رمتره، به‌ڵام شمشێری هه‌ڵكێشراوه. خه‌مه‌كانت بخه‌ره سه‌ر په‌روه‌ردگار، ئه‌و پشتگیریت ده‌كات، هه‌رگیز ناهێڵێت خوداناسان بهه‌ژێن. به‌ڵام تۆ خودایه، فڕێیان بده نێو بیری له‌ناوچوون. خوێن ڕیژ و فێڵبازه‌كان، ڕۆژگاریان ناگاته نیوه. به‌ڵام من پشت به تۆ ده‌به‌ستم.
په‌سنییه‌كان 55 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 55
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 11:55-23
4 Days
Your mental and emotional health matters to God. In this 4-day devotional plan, Mental Health Week, we’ll explore how Scripture speaks to the real struggles we face. Each day focuses on one key area: Anxiety, Betrayal, caring for our minds, and rest.
5 Days
Following Jesus will lead to opposition. It happened to the early disciples. It will happen to you. How do we then move forward when it happens? This 5-day plan continues a journey through the book of Acts, the Bible’s gripping sequel of Jesus at work in the life of his followers as he expands his kingdom to the ends of the earth. It’s a journey on what it means to be a Christian. It’s a story in which you have a role to play.
7 Days
Join us in this powerful 7-day devotional series that is biblically grounded, spiritually enriching, and deeply practical for anyone struggling with anxiety.
8 Days
The sin, violence, terror, and bad things in this world can lead us to be afraid. But knowing that our powerful God is on our side leaves us with no fear.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان