لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:50-10

په‌سنییه‌كان 1:50-10 PNTZS

خوداوه‌ندی خوداوه‌نده‌كان، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت، له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ تا خۆرئاوا زه‌وی بانگ ده‌كات. له‌ سیهیۆنه‌وه‌ كه‌ له‌ جوانیدا ته‌واوه‌، خودا پرشنگ ده‌دات. خوداوه‌ندمان دێت و بێده‌نگ نابێت. ئاگر له‌ پێشیه‌وه‌ هه‌ڵده‌لووشێت، گه‌رده‌لوولێكی له‌ ده‌وردایه‌ هه‌ڵچووه‌. له‌ به‌رزاییه‌وه‌ بانگی ئاسمان ده‌كات، هه‌روه‌ها زه‌وی، بۆ دادگایی كردنی گه‌له‌كه‌ی: “خوداناسه‌كانم بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌ قوربانی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ستووم”. ئاسمان دادپه‌وه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ خودا خۆی دادوه‌ره‌. سیلاه‌. ئه‌ی گه‌لی من، گوێ‌ بگرن تا قسه بكه‌م. ئه‌ی ئیسڕائیل، تا گه‌واهیت له‌سه‌ر بده‌م: من خودام، خودای تۆم. سه‌رزه‌نشتت ناكه‌م له‌سه‌ر قوربانییه‌كانت، چونكه‌ قوربانییه‌ سووتاوه‌كانت هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌مم دایه‌. من پێویستیم به‌ گای ماڵه‌كه‌ت نییه‌، پێویستیم به‌ گیسكی مێگه‌له‌كه‌ت نییه‌. چونكه‌ هه‌موو گیانه‌وه‌رانی دارستان و مێگه‌له‌كانی سه‌ر هه‌زاره‌ها گرد هی منن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 1:50-10