لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:5-7

په‌سنییه‌كان 1:5-7 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ‌ له‌ وشه‌كانم بگره‌، له‌ هاوارم وردبه‌ره‌وه‌. گوێ‌ له‌ ده‌نگی نزام بگره‌، ئه‌ی پاشا و خوداوه‌نده‌كه‌م، چونكه‌ بۆ تۆ نوێژ ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌یانیان ده‌نگم ده‌بیستیت‌، به‌یانیان نوێژه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌كه‌م و چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌م. چونكه‌ تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ‌ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ‌ نابێت. لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له‌ هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌ درۆ ده‌دوێن، له‌نێویان ده‌به‌یت. په‌روه‌ردگار قێزی له‌ مرۆڤی خوێنڕێژ و فێڵباز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه‌ نێو ماڵه‌كه‌ت، به‌ ترسی تۆوه‌ له‌ په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان