لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 20:37-40

په‌سنییه‌كان 20:37-40 PNTZS

چونكه‌ به‌دكاران ده‌فه‌وتێن، دوژمنه‌كانی په‌روه‌ردگاریش وه‌ک جوانی له‌وه‌ڕگا له‌ناوچوون، وه‌ک دووكه‌ڵ له‌ناوچوون. به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه‌، به‌ڵام خوداناس به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ ده‌به‌خشێت. چونكه‌ داڕشتكراوانی ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌، به‌ڵام نه‌فره‌تلێكراوان دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌. په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه‌ بكات، ناكه‌وێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن. له‌ به‌دكاری لابده‌ و چاكه‌ بكه‌، ئینجا تاهه‌تایه‌ له‌ زه‌ویه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بیت. چونكه‌ په‌روه‌ردگار حه‌ز له‌ ڕه‌وا ده‌كات، واز له‌ خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه‌ ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌، خوداناسان ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌ و تاهه‌تایه‌ له‌ سه‌ری نیشته‌جێ‌ ده‌بن. ده‌می خوداناس به‌ دانایی ده‌ده‌وێت، زمانیشی باسی ڕوا ده‌كات. ته‌وراتی خودای له‌نێو دڵدایه‌، بۆیه‌ پێی ناخلیسكێت. به‌دكار خۆی مات ده‌كات بۆ خوداناس، هه‌وڵده‌دات بیكوژێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌ستی به‌جێی ناهێڵێت، ناهێڵێ‌ له‌ دادگاش تاوانبار بكرێت. چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار بكه‌ و ڕێگای ئه‌و بگره‌. ئه‌ویش به‌رزت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌تكات به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌، كاتێ به‌دكاران دوایان ده‌بڕێته‌وه‌، ده‌یان بینیت. به‌دكارم دی زۆرداربوو، وه‌ک دار ئورزێكی سه‌وز له‌ زه‌ویێكی به‌پیت گه‌شه‌ی ده‌كرد. به‌ڵام زوو تێپه‌ڕی و نه‌ما، بۆی گه‌ڕام دیاری نه‌بوو. بڕوانه‌ مرۆڤی ته‌واو، سه‌یری مرۆڤی ڕاست بكه‌، مرۆڤی ئاشتیخواز دوا ڕۆژی هه‌یه‌. به‌ڵام هه‌موو به‌دكاره‌كان له‌ناوده‌چن. دوا ڕۆژی به‌دكاران ده‌بڕێته‌وه‌. ڕزگاری خوداناسان له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دێت، ئه‌و قه‌ڵایانه‌ له‌ كاتی ته‌نگانه‌. په‌روه‌ردگار یارمه‌تیان ده‌دات و ده‌ربازیان ده‌كات، له‌ به‌دكاران ده‌ربازیان ده‌كات و ڕزگاریان ده‌كات. چونكه‌ په‌نای بۆ ده‌به‌ن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 20:37-40