لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 5:30-12

په‌سنییه‌كان 5:30-12 PNTZS

چونكه‌ تووڕه‌ بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه‌. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به‌ درێژایی ژیانه‌. ڕه‌نگه‌ گریان بۆ شه‌وێ‌ بمێنێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی په‌سنی ده‌ووترێت. له‌كاتی دڵنیاییم دا وتم: “تاهه‌تایه‌ ناله‌قێم”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت منت وه‌ک چیایه‌كی سه‌ربه‌رز چه‌سپاند. به‌ڵام كه‌ ڕووی خۆت له‌ من شارده‌وه‌، په‌رێشان بووم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوارم بۆ تۆ كرد، من له‌ په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه‌: “مه‌رگی من سوودی چی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر من شۆڕببمه‌وه‌ نێو گۆڕ؟ ئایا گڵ سوپاست ده‌كات؟ ئایا ڕه‌وای تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ‌ بگره‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ببه‌ به‌ یارمه‌تیده‌رم”. تۆ شیوه‌نی منت گۆڕی بۆ سه‌ما، گووشت له‌به‌ر داماڵیم و به‌رگی شادیت له‌به‌ر كردم، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحم په‌سنیت بۆ بڵێت و بێ‌ ده‌نگ نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، تاهه‌تایه‌ هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 5:30-12