لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:26-7

په‌سنییه‌كان 1:26-7 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار دادم بده‌، چونكه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌ و به‌بێ دوودڵی پشتم به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاقیم بكه‌وه‌، بمخه‌ نێو ئه‌زموون،. مێشک و دڵم بپشكنه‌. چونكه‌ میهره‌بانیی تۆم له‌به‌ر چاوه‌. به‌ ڕه‌وای تۆ ڕه‌فتار ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خراپ دانانیشم، تێكه‌ڵی فێڵبازان نابم. ڕقم له‌ كۆمه‌ڵی به‌دكاران ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خراپه‌كار دانانیشم. ده‌سته‌كانم به‌ بێگه‌ردی ده‌شۆم و به‌ ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ده‌نگی به‌رز سوپاست ده‌كه‌م و باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان