لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 34:18-45

په‌سنییه‌كان 34:18-45 PNTZS

ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به‌ بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه‌. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ‌ به‌خشیوم، به‌ ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به‌ نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت. دوژمنه‌كانم ڕاونا و پێشم لێ‌ گرتن، تا له‌ناوم نه‌بردن نه‌گه‌ڕامه‌وه‌. وردوخاشیان ده‌كه‌م كه‌ نه‌توانن هه‌ستنه‌وه‌، له‌ ژێر پێم ده‌كه‌ون. كه‌مه‌رم به‌ هێز ده‌به‌ستیت بۆ جه‌نگ، وا له‌ دوژمنه‌كانم ده‌كه‌ی له‌به‌ر پێم بكه‌ون. دوژمنه‌كانم پشتم تێده‌كه‌ن، ناحه‌زانم له‌ناوده‌به‌م. هاواریان كرد، به‌ڵام كه‌س به‌ هاواریانه‌وه‌ نه‌چوو. هاواری په‌روه‌ردگاریان كرد به‌ڵام به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌چوو. وه‌ک تۆزی به‌ر با وردیان ده‌كه‌م. وه‌ک قوڕی سه‌ر ڕێگا فڕێیان ده‌ده‌م. له‌ هێرشی گه‌ل ڕزگارت كردم، منت كرد به‌ سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كان، گه‌لێک كه‌ نه‌مده‌ناسین ڕاژه‌م ده‌كه‌ن. هه‌ر كه‌ ده‌نگم ده‌بیستن یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵم ده‌بن. بێگانه‌كان لێم ده‌پاڕێنه‌وه‌. بێگانه‌كان وره‌یان به‌ردا و به‌ له‌رزه‌وه‌ له‌ قه‌ڵاكانیان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 34:18-45