لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 29:18-36

په‌سنییه‌كان 29:18-36 PNTZS

چونكه‌ به‌ یارمه‌تی تۆ ده‌توانم له‌شكرێک تێكبشكێنم، له‌گه‌ڵ خودای خۆم ده‌توانم به‌سه‌ر شووره‌كاندا سه‌ربكه‌وم. ڕێگای خودا ته‌واوه‌. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه‌. ئه‌و قه‌ڵغانه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. چونكه‌ له‌ په‌روه‌ردگار زیاتر كێ‌ خوداوه‌نده‌؟ له‌ خودا زیاتر كێ‌ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه‌؟ خوداوه‌نده‌، كه‌ كه‌مه‌رمی به‌ هێز به‌ستووه‌، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات. پێیه‌كانم وه‌ک پێی ئاسک لێده‌كات، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانم ڕامده‌گرێت. ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به‌ بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه‌. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ‌ به‌خشیوم، به‌ ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به‌ نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 29:18-36