لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:145-13

په‌سنییه‌كان 1:145-13 PNTZS

به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ خودایه‌، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه‌ ناوت پیرۆز ده‌كه‌م. هه‌موو ڕۆژێ‌ پیرۆزت ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ستایشی ناوت ده‌كه‌م. په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌ و شایانی سوپاسێكی زۆره‌، مه‌زنایه‌تی له‌ سه‌رووی تێگه‌یشتنه‌. نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ ستایشی كرده‌وه‌كانت ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانێتیت ڕاده‌گه‌یه‌نن. ده‌رباره‌ی پایه‌به‌رزی شكۆی پاشایه‌تیت ده‌دوێن، منیش له‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه‌ سامناكه‌كانت ده‌دوێن، منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم. یادی زۆریی چاكه‌ی تۆ هه‌ڵده‌ڕێژن، په‌سنی بۆ دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێن. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه‌، پشوودرێژه‌ و پڕ له‌ میهره‌بانیه‌. په‌روه‌ردگار بۆ هه‌مووان چاكه‌، به‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌كانیه‌تی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو كرده‌وه‌كانت سوپاس ده‌كه‌ن، خوداناسانت پیرۆزت ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی شكۆمه‌ندی پاشایه‌تیه‌كه‌ت ده‌دوێن، باسی پاڵه‌وانێتیی تۆ ده‌كه‌ن، تاكو پاڵه‌وانێتیت زانراو بێت لای ئاده‌میزاد، هه‌روه‌ها پایه‌به‌رزیی شكۆی پاشایه‌تیه‌كه‌ت. پاشایه‌تیه‌كه‌ت پاشایه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌، فه‌رمانڕه‌واییشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 145:1-13 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 1:145-13