لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 6:139-14

په‌سنییه‌كان 6:139-14 PNTZS

ئه‌م زانینه‌ی تۆم به‌لاوه‌ زۆر سه‌یره‌. له‌ سه‌رووی منه‌وه‌یه‌، ده‌ستم پێی ناگات. بۆ كوێ‌ بڕۆم له‌ ڕووحی تۆ؟ بۆ كوێ‌ هه‌ڵبێم له‌ ڕوخسارت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وم بۆ ئاسمانان، تۆ له‌وێیت. ئه‌گه‌ر له‌نێو دۆڵی بێبن ڕاكشێم. ئه‌وه‌تای له‌وێ‌. ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ باڵی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ بگرم، ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی ده‌ریا نیشته‌جێبم. له‌وێش ده‌ستی تۆ ڕێنماییم ده‌كات و ده‌ستی ڕاستت به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌مگرێت. وتم: “تاریكی دامده‌پۆشێت”. شه‌ویش ده‌بێت به‌ ڕووناكی ده‌ورم! تاریكیش لای تۆ تاریكدا نایه‌ت، شه‌و وه‌ک ڕۆژ ڕووناكی ده‌به‌خشێت. تاریكیش وه‌ک ڕووناكی وایه‌. چونكه‌ تۆ دڵی منت دروست كردووه‌. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه‌. سوپاست ده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ ترسه‌وه‌ سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له‌ ناخمه‌وه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانم.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 6:139-14