لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:139-10

په‌سنییه‌كان 1:139-10 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ منت پشكنی و منت ناسی. هه‌ستان و دانیشتنی منت زانیوه‌. له‌ دووره‌وه‌ له‌ بیره‌كانم گه‌یشتووی. ڕێڕه‌و و جێی ڕاكشانی منت پێواوه‌، شاره‌زای هه‌موو ڕێگاكانی منیت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هیچ وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زمانم نییه‌ كه‌ تۆ به‌ ته‌واوی نه‌یزانیت. له‌ پێش و له‌ پشته‌وه‌ ده‌ورت داوم، ده‌ست ده‌خه‌یته‌ سه‌رم. ئه‌م زانینه‌ی تۆم به‌لاوه‌ زۆر سه‌یره‌. له‌ سه‌رووی منه‌وه‌یه‌، ده‌ستم پێی ناگات. بۆ كوێ‌ بڕۆم له‌ ڕووحی تۆ؟ بۆ كوێ‌ هه‌ڵبێم له‌ ڕوخسارت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وم بۆ ئاسمانان، تۆ له‌وێیت. ئه‌گه‌ر له‌نێو دۆڵی بێبن ڕاكشێم. ئه‌وه‌تای له‌وێ‌. ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ باڵی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ بگرم، ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی ده‌ریا نیشته‌جێبم. له‌وێش ده‌ستی تۆ ڕێنماییم ده‌كات و ده‌ستی ڕاستت به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌مگرێت.