لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:130-8

په‌سنییه‌كان 1:130-8 PNTZS

له‌ قووڵاییه‌كانه‌وه‌ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ‌ له‌ ده‌نگم بگره‌. با گوێیه‌كانت سووک بن بۆ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر چاو به‌ تاوانه‌كان بخشێنیت، ئه‌ی باڵاده‌ست، كێ‌ ده‌وه‌ستێت؟ چونكه‌ لێخۆشبوون له‌ لای تۆیه‌. بۆ ئه‌وه‌ی لێت بترسین. چاوه‌رێی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. گیانم چاوه‌ڕێی ده‌كات، هیوام به‌ فه‌رمووده‌كانیه‌تی. گیانم چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار ده‌كات. زیاتر له‌ ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. زیاتر له‌ ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. ئه‌ی ئیسڕائیل، هیوات به‌ په‌روه‌ردگار هه‌بێت، چونكه‌ میهره‌بانی له‌ لای په‌روه‌ردگاره‌، توانایه‌كی زۆریشی هه‌یه‌ بۆ كڕینه‌وه‌. هه‌ر ئه‌وه‌ ئیسڕائیل له‌ هه‌موو گوناهه‌كانی ده‌كڕێته‌وه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 130:1-8 شێوەکاری؟؟؟