لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:112-9

په‌سنییه‌كان 1:112-9 PNTZS

هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌. وه‌چه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌هێز ده‌بن. نه‌وه‌ی سه‌رڕاستان داڕشت ده‌بن. سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ماڵیه‌تی. خوداناسییه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ جێگیره‌. له‌ تاریكیدا ڕووناكی بۆ سه‌رڕاستان دره‌وشایه‌وه‌. ئه‌و به‌سۆز و میهره‌بان و ڕاستگۆیه‌. به‌خته‌وه‌ره‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات. به‌ ڕه‌وا ئیش وكاری خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت. چونكه‌ تاهه‌تایه‌ ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌. له‌ هه‌واڵی خراپ ناترسێت. دڵی جێگیره‌. پشتی به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌. دڵی پته‌وه‌ و ناترسێت، تا سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌ڕوانێته‌ دوژمنه‌كانی. به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژارانی به‌خشیوه‌. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ شكۆوه‌ قۆچی به‌رز ده‌بێت.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 112:1-9 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 1:112-9