لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 21:109-31

په‌سنییه‌كان 21:109-31 PNTZS

به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، له‌ پێناوی ناوی خۆت چاكه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت چاكه‌، ده‌ربازم بكه‌. چونكه‌ من هه‌ژار و نه‌دارم، دڵم له‌ ناخمدا برینداره‌. وه‌ک سێبه‌ری ئێواره‌ ده‌ڕۆم. وه‌ک كوللـه‌ هه‌ڵده‌وه‌رێم. ئه‌ژنۆم ده‌له‌رزێ له‌به‌ر ڕۆژووگرتن، له‌شم لاواز بووه‌ له‌ كه‌می چه‌وری. بووم به‌ شووره‌یی بۆیان، ده‌مبینن سه‌ر باده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندم یارمه‌تیم بده‌. به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت ڕزگارم بكه‌. با بزانن كه‌ ئه‌مه‌ ده‌ستی تۆیه‌. تۆ ئه‌مه‌ت كردووه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ئه‌وان نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ داڕشت ده‌كه‌یت. هه‌ستان و شه‌رمه‌زار بوون. به‌ڵام به‌نده‌ی تۆ دڵخۆش بوو. با سكاڵاكارانم به‌رگی شه‌رم بپۆشن، با شه‌رمه‌زاری وه‌ک كه‌وا له‌ خۆیان بپێچن. به‌ ده‌می خۆم زۆر سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. له‌نێو خه‌ڵكێكی زۆر ستایشی ده‌كه‌م. چونكه‌ له‌ لای ڕاستی نه‌دار ڕاده‌وه‌ستێت. بۆ ڕزگاركردنی له‌وانه‌ی حوكمی به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 109:21-31 شێوەکاری؟؟؟