لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:107-16

په‌سنییه‌كان 1:107-16 PNTZS

سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌. با ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگار كڕینیه‌وه‌ ئه‌مه‌ بڵێن، ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی دوژمن كڕییانیه‌وه‌. له‌ وڵاتانه‌وه‌ كۆی كردنه‌وه‌، له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له‌ باكوور و له‌ ده‌ریاه‌وه‌. وێڵ بوون له‌ چۆڵه‌وانی، له‌ بیابانی بێ‌ ڕێگا. شاری نیشته‌جێبوونیان نه‌دۆزییه‌وه‌. برسی و تینوو بوون. گیانیان داهێزرا. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕێبه‌رێتی كردن بۆ ڕێگای ڕاست، تا بڕۆن بۆ شاری نیشته‌جێبوون. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه‌ گیانێكی تینووی تێركرد. گیانێكی برسی پڕ كرد به‌ نان، دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن. چونكه‌ له‌ فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به‌ ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد. پشتیان له‌ ژێر باردا چه‌مایه‌وه‌. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. له‌ تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه‌ پارچه‌ كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه‌ ده‌روازه‌ی مسی تێكشكاند. شیشه‌ ئاسنه‌كانی پساند.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 107:1-16 شێوەکاری؟؟؟