لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 6:106-18

په‌سنییه‌كان 6:106-18 PNTZS

ئێمه‌ وه‌ک باوكانمان گوناهمان كرد. خراپه‌ و تاوانمان كرد. كاتێ باوكانمان له‌ میسڕ بوون. له‌ په‌رجوه‌كانی تۆ تێنه‌گه‌یشتن. یادی زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ی تۆیان نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو یاخیبوون له‌لای ده‌ریا. له‌لای ده‌ریای سووف. جا له‌پێناوی ناوی خۆی ڕزگاری كردن. تا پاڵه‌وانێتیی بزانرێت. له‌ ده‌ریای سووفی ڕاخوری، وشک بوو. به‌ نێو قووڵاییه‌كه‌یدا بردنی. وه‌ک له‌ بیابان. له‌ ده‌ست ناحه‌ز ڕزگاری كردن. له‌ ده‌ست دوژمن كڕینیه‌وه‌. ئاو دوژمنانی ئه‌وانه‌ی داپۆشی. یه‌كیان ده‌رباز نه‌بوو. ئه‌وسا باوه‌ڕیان به‌ فه‌رمووده‌ی هێنا. گورانییان بۆ ستایشی وت. به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد. به‌ڵكو له‌ چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا و له‌ بیاباندا خودایان تاقیكرده‌وه‌. ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێیدان. به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن. له‌ ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به‌ موشێ و به‌ هارونی پارسای په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه‌ و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه‌ تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 6:106-18