په‌سنییه‌كان 6:103-18
په‌سنییه‌كان 6:103-18 PNTZS
په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌دات. دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان. ڕێگای خۆی به موشێ ناساند، كرده‌وه‌كانی به نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل. په‌روه‌ردگار میهره‌بان و به به‌زه‌ییه، پشوودرێژه و میهره‌بانیی زۆره. تاوانباركردنی تا سه‌ر نییه، كینه‌ی جاویدانی نییه. به گوناهه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانمان سزامان ناداته‌وه. چونكه وه‌ک به‌رزی ئاسمانان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه، میهره‌بانییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. وه‌ک دووری خۆرهه‌ڵات له خۆرئاواوه، یاخیبوونه‌كانمانی لێ دوور خستووینه‌ته‌وه. وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه دێته‌وه كه لێی ده‌ترسن. چونكه ده‌زانێت چۆن پێكهێنراوین، له‌بیریه‌تی كه ئێمه گڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه گوڵ ده‌كات. چونكه بایه‌ک به‌سه‌ریدا هه‌ڵبكات، نامێنێت. ئاسه‌واریشی دیار نابێت. به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه و جاویدانیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه، بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یمانی ده‌پارێزن. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ئه‌ویان له‌بیره تا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.





