لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 15:103-22

په‌سنییه‌كان 15:103-22 PNTZS

مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه‌. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه‌ گوڵ ده‌كات. چونكه‌ بایه‌ک به‌سه‌ریدا هه‌ڵبكات، نامێنێت. ئاسه‌واریشی دیار نابێت. به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ و جاویدانیه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن‌، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یمانی ده‌پارێزن. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ئه‌ویان له‌بیره‌ تا په‌یڕه‌وی بكه‌ن. په‌روه‌ردگار ته‌ختی خۆی له‌ ئاسمانان چه‌سپاندوه‌ و پاشایه‌تییه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌ و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات. ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن. ئه‌ی هه‌موو سوپاكانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ڕاژه‌كارانی كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له‌ هه‌موو شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی. ئه‌ی گیانی من، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌.