لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 6:4-17

پیلیۆس 6:4-17 PNTZS

نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له‌ هه‌موو شتێكدا داواكاریتان به‌ نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت. ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره‌ له‌ هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. له‌ كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌ و ڕێزدارییه‌، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ و بێگه‌ردییه‌، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه‌، بیری لێ بكه‌نه‌وه‌. چی له‌ مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت. زۆر دڵشاد بووم به‌ په‌روه‌ردگار، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌. پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تتان نه‌بوو. له‌به‌ر پێویستیم نییه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێم، چونكه‌ فێربووم له‌ چ دۆخێكدا بم خۆبژێو بم. ده‌زانم نه‌بوونی چییه‌ و ده‌زانم هه‌بوونی چییه‌، له‌ هه‌ر شتێک و له‌ هه‌موو شتێكدا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له‌ تێربوون و برسێتیدا ئاسووده‌ بم. ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به‌ مه‌سیح كه‌ به‌هێزم ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له‌ سه‌ره‌تای ئینجیلدا، كاتێ له‌ ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه‌ نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له‌ تسلۆنیقێ، بۆ پێویستی من جارێک و دووان بۆتان ناردم. نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره‌ بۆ هه‌ژماردتان.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە پیلیۆس 6:4-17