به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه هه‌ردووكیان له ئینجیل‌دا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندایه. هه‌میشه به په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه، دڵشاد بن. با هه‌موو خه‌ڵک به ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه. نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت. ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له ئیشۆعی مه‌سیحدا. له كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه و ڕێزدارییه، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه و بێگه‌ردییه، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه، بیری لێ بكه‌نه‌وه. چی له مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت. زۆر دڵشاد بووم به په‌روه‌ردگار، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه. پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تتان نه‌بوو. له‌به‌ر پێویستیم نییه ئه‌مه ده‌ڵێم، چونكه فێربووم له چ دۆخێك‌دا بم خۆبژێو بم. ده‌زانم نه‌بوونی چییه و ده‌زانم هه‌بوونی چییه، له هه‌ر شتێک و له هه‌موو شتێك‌دا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له تێربوون و برسێتیدا ئاسووده بم. ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به مه‌سیح كه به‌هێزم ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له سه‌ره‌تای ئینجیل‌دا، كاتێ له ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له تسلۆنیقێ، بۆ پێویستی من جارێک و دووان بۆتان ناردم. نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره بۆ هه‌ژماردتان. به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه و زیادی كردووه. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه، دڵی خودا خۆش ده‌كات. خوداوه‌ندی من به‌گوێره‌ی سامانی خۆی له شكۆمه‌ندی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، هه‌موو پێویستییه‌كانتان دابین ده‌كات. شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه. ئامین. سڵاو له هه‌ر پارسایه‌ک له ئیشۆعی مه‌سیحدا بكه‌ن. ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. هه‌موو پارسا‌كان سڵاوتان لێده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خانه‌واده‌ی قه‌یسه‌ڕن. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
پیلیۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 3:4-23
3 Days
Thanksgiving is a way of life that Christ commands of his followers. This study will explore thanksgiving as the mode through which Christ defeats sin and preserves good through us.
During these times when everything around us is changing, we can grow closer together and stand firm. We can also learn to rejoice and be gracious. As children of God, we are called to surrender to Christ so that our lives can reflect His humility and selflessness as we wait for His return.
To have the mind of Christ is essential for every believer, for families, for marriages. We need to be focused on what binds us together rather than on what divides us. This is vitally important in the church because it is where Christ is on display. Have you ever thought that living according to the salvation we have received includes rejoicing and being content in every circumstance?
This Bible Plan is designed to help your family, church, and community grow in unity. In this Plan, Lynette Johnson explores essential Biblical teachings from Psalm 133. Together, let us seek the heart of God, develop connected relationships, and grow united in Christ.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان