لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 1:4-9

پیلیۆس 1:4-9 PNTZS

كه‌واته‌ برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن. له‌ ئه‌وۆدیا و سینتخی داواده‌كه‌م، هاوبیر بن له‌ په‌روه‌ردگار. به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ئینجیلدا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندایه‌. هه‌میشه‌ به‌ په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه‌، دڵشاد بن. با هه‌موو خه‌ڵک به‌ ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه‌. نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له‌ هه‌موو شتێكدا داواكاریتان به‌ نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت. ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره‌ له‌ هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. له‌ كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌ و ڕێزدارییه‌، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ و بێگه‌ردییه‌، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه‌، بیری لێ بكه‌نه‌وه‌. چی له‌ مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.