لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 1:3-6

پیلیۆس 1:3-6 PNTZS

له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن به‌ په‌روه‌ردگار! نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ ئاساییشی ئێوه‌یه‌. چاوببڕنه‌ سه‌گه‌كان، چاوببڕنه‌ به‌دكاران، چاوببڕنه‌ جه‌سته‌بڕه‌كان. چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین هه‌رچه‌نده‌ منیش هۆم هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وابزانێت هۆی هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستێت، من له‌پێشترم: هه‌شت ڕۆژ بوومه‌ خروسه‌بڕان كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم.