لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 17:2-24

پیلیۆس 17:2-24 PNTZS

به‌ڵام ئه‌گه‌ر‌ وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و ڕاژه‌ی باوه‌ڕتاندا بڕژێم، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هه‌مووتان. جا ئێوه‌ش ئاوا دڵشاد بن و له‌گه‌ڵم دڵخۆش بن. هیوادارم له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار زوو تیماتیئوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو دڵنیا بم كه‌ هه‌واڵتان بزانم. چونكه‌ كه‌سم نییه‌ وه‌ک ئه‌و به‌ دڵسۆزی بایه‌خ به‌ كاروبارتان بدات. چونكه‌ هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح. به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد. بۆیه‌ هیوادارم یه‌كسه‌ر ئه‌و بنێرم، هه‌ر كاتێ بۆم ڕوون بێته‌وه‌ كاروبارم چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. متمانه‌م به‌ په‌روه‌ردگار هه‌یه‌ كه‌ خۆشم به‌مزووانه‌ دێمه‌ لاتان.