ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامۆژگارییه‌ک له مه‌سیحدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشویستن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕووح، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ک، ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت. هیچ شتێک به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به خاكسارییه‌وه یه‌كتری له خۆتان به باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش. با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه: ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه به ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان. بۆیه خودا به‌رزی كرده‌وه و ناوێكی پێ دا له سه‌رووی هه‌موو ناوێک، تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره، بۆ شكۆی خودای باوک. كه‌واته خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه له‌لاتان نیم، به ترس و له‌رزه‌وه بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له كاركردن، چونكه خودا خۆی له ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و. هه‌موو شتێک بێ بۆڵه‌بۆڵ و ده‌مه‌قاڵێ بكه‌ن، تاكو بێ گله‌یی و ساكار بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ كه‌موكوڕین له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ک ئه‌ستێره له گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه، به ده‌ستگرتن به وشه‌ی ژیان، تاكو له ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه بێ هووده كۆششم نه‌كردووه و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه.
پیلیۆس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 1:2-16
3 days
Maybe God isn’t who you think He is. Maybe He’s much better. This devotional will help identify some Christian clichés we’ve all heard that are actually unbiblical lies. These clichés may seem innocent, but are harmful to our faith and keep far too many believers stuck in spiritual immaturity. Learn to encounter these lies with the truths about God in the Bible, to bring encouragement and freedom to our lives.
3 Days
Dr. Martin Luther King Jr. led the charge to improve the lives of marginalized people, and he did it with respect, honesty, and integrity. As we celebrate his life, let’s honor his legacy by challenging ourselves to serve others through our churches, our communities, and around the world.
In this three-day reading plan for married couples, we'll explore three key areas that take love from a noun to verb: Forgiveness, words of affirmation, and acts of service. Learn how to make your love practical and tangible.
The Bible has a lot to say about partiality. God doesn't have favorites. And if we want others to see Jesus in us, then... neither should we. This 3-day plan will help readers gain a biblical understanding and perspective of partiality, apply it to their lives, and prepare them to share this learning with others.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان