زۆربه‌ی برایانیش به كۆته‌كانم متمانه‌یان به په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه و به چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به دڵخۆشیه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له ئینجیل دانراوم. ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به ڕواڵه‌ت بێت یان به ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم، چونكه ده‌زانم به نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم. به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مه‌رگ. چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مه‌رگیش قازانجه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم! له دوو لاوه فشارم له‌سه‌ره: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره، به‌ڵام مانه‌وه‌م له جه‌سته له‌پێناوی ئێوه پێویستتره. له‌مه دڵنیام، ده‌زانم له نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له باوه‌ڕ، تاكو له مندا شانازیتان به ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان. ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل، له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌وه‌ش له خوداوه‌یه. چونكه خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له پێناوی ئه‌و. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له منتان بینیوه و ئێستا له منی ده‌بیستن.
پیلیۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 14:1-30
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان