لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فلیمۆن 12:1-25

فلیمۆن 12:1-25 PNTZS

ئه‌و ده‌نێرمه‌وه‌ لات، په‌سه‌ندی بكه‌، كه‌ جگه‌رمه‌. حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه‌، تاكو له‌ جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له‌ پێناوی ئینجیله‌ ڕاژه‌م بكات. به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به‌ خواسته‌وه‌ بێت نه‌ک به‌ ناچاری. له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه‌، تاكو تاهه‌تایه‌ بۆ تۆ بێت، له‌مه‌ودوا نه‌ک وه‌ک كۆیله‌، به‌ڵكو باشتر له‌ كۆیله‌، وه‌ک برایه‌كی خۆشه‌ویست، به‌ تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه‌ له‌ جه‌سته‌ و له‌ په‌روه‌ردگاره‌! بۆیه‌، ئه‌گه‌ر من به‌ هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ک من په‌سه‌ندی بكه‌. ئه‌گه‌ر له‌ شتێک خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر منی بنووسه‌. من پۆڵۆسم، به‌ ده‌ستی خۆم نووسیومه‌، من ده‌یده‌مه‌وه‌ نامه‌وێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قه‌رزاری منی. به‌ڵێ براكه‌م، له‌ په‌روه‌ردگاردا چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌، له‌ مه‌سیحدا دڵگه‌شم بكه‌. له‌ گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه‌ له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ژووری میوانداریم بۆ ئاماده‌ بكه‌، چــــونــــكـــه‌ هــــیــــوادارم بــــه‌هــــۆی نــــوێــــژه‌كــــانــــتــــان ده‌درێــــمــــه‌وه‌ ئـــــێــــوه‌. ئه‌په‌فراسی هاوڕێی به‌ندیێتیم له‌ پێناوی ئیشۆعی مه‌سیح، سڵاوت لێده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ ڕووحتان بێت. ئامین.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە فلیمۆن 12:1-25