لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 23:9-29

مه‌رقوس 23:9-29 PNTZS

ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر پێت ده‌كرێت باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌وا هه‌موو شتێک بۆ باوه‌ڕدار ده‌بێت”. یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه‌ هاواری كرد: “باوه‌ڕم هه‌یه‌ گه‌وره‌م، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده‌” ئیشۆع كه‌ بینی كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕاده‌كه‌ن، له‌ ڕووحه‌ گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووحی كه‌ڕولاڵ، فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م: لێی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ نه‌چیته‌وه‌ ناوی!” جا هاواری كرد و به‌ توندی خووگرتی كرد و ده‌رچوو. وه‌ک مردووی لێ هات، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وتیان: “مرد!”. ئیشۆع ده‌ستی گرت و هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئه‌ویش هه‌ستا. كاتێ چووه‌ ماڵێک، قوتابییه‌كانی به‌ ته‌نها لێیان پرسی: “بۆچی ئێمه‌ نه‌مانتوانی ده‌ری بكه‌ین؟” پێی فه‌رموون: “ئه‌م جۆره‌ به‌ نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت ده‌رناكرێت”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان