دوای شه‌ش ڕۆژ، ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی برد، به ته‌نها بردنییه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز، له‌به‌رچاویان شێوه‌ی گۆڕا. جله‌كانی زۆر سپی و بریسكه‌دار بووه‌وه وه‌ک به‌فر، هیچ سپیكارێک له‌سه‌ر زه‌وی ناتوانێت ئاوا سپی بكات. ئینجا ئیلییا له‌گه‌ڵ مووشێ بۆیان ده‌ركه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا قسه‌یان ده‌كرد. په‌تڕۆسیش به ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، پێمان باشه لێره بین، با سێ كه‌پر هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێک بۆ تۆ، یه‌كێک بۆ مووشێ، یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت، چونكه تۆقیبوون. هه‌ورێكیش سێبه‌ری به‌سه‌ریاندا ده‌كرد، ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه هات و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، گوێی لێ بگرن” كاتێ له‌ناكاو سه‌یری ده‌وروپشتیان كرد، له ئیشۆع زیاتر كه‌سیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بینی. كاتێ له چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئیشۆع پێی ڕاسپاردن كه ئه‌مه‌ی بینییان به كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه. ئه‌وانیش ڕاسپارده‌كه‌یان پاراست و پرسیان ده‌كرد: “هه‌ستانه‌وه له‌نێو مردووان چییه؟” پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن: ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رمون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه. ئه‌ی چۆن ده‌رباره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نووسراوه كه ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و سووكایه‌تی پێ بكرێت؟ به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم، ئیلییا هات و چی‌یان ویست پێیان كرد، وه‌ک له‌باره‌ی نووسراوه”. كاتێ هاته لای قوتابییه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆری له ده‌وروپشتی بینی و ته‌وراتزانه‌كانیش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن. كه هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئیشۆعیان بینی یه‌كسه‌ر سه‌رسام بوون، ڕایان‌كرد و سڵاویان لێ‌كرد. ئیشۆع له ته‌وراتزانه‌كانی پرسی: “له باره‌ی چی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟” یه‌كێک له كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ڕابی، كوڕه‌كه‌م هێناوه‌ته لات، ڕووحێكی لاڵی تێدایه. له‌كوێ بیگرێت، به زه‌ویی داده‌دات، ده‌می كهف ده‌كات و ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه و ڕه‌ق ده‌بێت. داوام له قوتابییه‌كانت كرد ده‌ری بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”. وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه لام!”. ئه‌وانیش هێنایانه لای. كه ڕووحه‌كه ئیشۆعی بینی، یه‌كسه‌ر كوڕه‌كه خووی گرت و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، ده‌گه‌وزی و كهف له ده‌میه‌وه ده‌هات. له باوكی پرسی: “له كه‌یه‌وه وای لێهاتووه؟” وتی: “له منداڵییه‌وه. زۆر جاریش خستوویه‌تییه نێو ئاگر و نێو ئاوه‌وه تاكو له‌ناوی ببات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانیت شتێک بكه‌یت، دڵت پێمان بسووتێ و یارمه‌تیمان بده”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر پێت ده‌كرێت باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌وا هه‌موو شتێک بۆ باوه‌ڕدار ده‌بێت”. یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه هاواری كرد: “باوه‌ڕم هه‌یه گه‌وره‌م، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده” ئیشۆع كه بینی كۆمه‌ڵه‌كه ڕاده‌كه‌ن، له ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووحی كه‌ڕولاڵ، فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م: لێی وه‌ره ده‌ره‌وه و جارێكی دیكه نه‌چیته‌وه ناوی!” جا هاواری كرد و به توندی خووگرتی كرد و ده‌رچوو. وه‌ک مردووی لێ هات، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وتیان: “مرد!”. ئیشۆع ده‌ستی گرت و هه‌ستاندیه‌وه، ئه‌ویش هه‌ستا. كاتێ چووه ماڵێک، قوتابییه‌كانی به ته‌نها لێیان پرسی: “بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ده‌ری بكه‌ین؟” پێی فه‌رموون: “ئه‌م جۆره به نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت ده‌رناكرێت”.
مه‌رقوس 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 2:9-29
4 Days
In this devotional, Pastor Lisa Singh unravels a hidden secret in "the whatever" God instructs us to do. Listening and obeying God's instructions is key to living the life He has mapped out for us. Take the journey today to learn more about "whatever" God has in store for you and experience the super in your natural.
5 Days
In the Trust Fall series, Pastor Gregg Matte takes us on a passage-by-passage journey through the Second Epistle of the Apostle Peter. The purpose of this series is to show us that we can fall back with confidence into our God’s safe arms. This fifth plan of the series unravels the clever myths that could shape our perspective, purpose, what we expect from life and our response to God and His word.
6 Days
Do you ever feel that Mark skipped a crucial part of Jesus’s story? Without telling of Jesus’s miraculous birth, can we still see the reality that God became a person? The answer is yes. In this video Bible study, created in partnership between RightNow Media and Francis Chan, Francis asks us, “Have you really considered the immensity of that statement—of the event in which God became a man?”
Far from meaning “isolation,” solitude is intentional and peaceful, a time where you can commune with God without hurry or interruption. So whether you’re alone by choice or by circumstance, use your solitude as a chance to connect with your Creator. Let this 5-step plan help you on your way to a soul-filling relationship with God.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان