ئینجا قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن هاتنه لای و وتیان: “بۆچی ئێمه و په‌ڕیشییه‌كان زۆر به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابییه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌كرێت كه‌سانی زاوا شیوه‌ن بكه‌ن، له‌و كاته‌ی زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن. هیچ كه‌س كراسی كۆن به په‌ڕۆی نوێ پینه ناكات، چونكه پینه نوێیه‌كه ده‌چێته ئاو و كراسه دڕاوه‌كه خراپتر ده‌كات. مه‌یی نوێش له‌نێو مه‌شكه‌ی كۆن ناكه‌ن، ئه‌گینا مه‌شكه‌كه ده‌ته‌قێت، جا مه‌یه‌كه ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوده‌چێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ له‌نێو مه‌شكه‌ی نوێ ده‌كرێت جا هه‌ردووكیان پارێزراو ده‌بن”. كاتێ ئه‌مانه‌ی ده‌فه‌رموو، سه‌رۆكێک هات و كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “هه‌ر ئێستا كچه‌كه‌م مرد، به‌ڵام وه‌ره ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ، زیندوو ده‌بێته‌وه”. ئیشۆعیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو ژنێک كه دوازده ساڵ بوو خوێن به‌ربوونی هه‌بوو، له دواوه لێی نزیک بووه‌وه و ده‌ستی له چمكی جله‌كه‌ی دا، چونكه له دڵی خۆیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له جله‌كانیشی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه، بینی و فه‌رمووی: “كچم دڵنیابه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. ژنه‌كه ده‌ستبه‌جێ چاكبووه‌وه. كاتێ ئیشۆع چووه ماڵی سه‌رۆكه‌كه، زوڕنا ژه‌نان و خه‌ڵكێكی په‌شێوی بینی، فه‌رمووی: “لاچن، كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو خه‌وتووه”. ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد، هاته ژووره‌وه و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوبووه‌وه. كه ئیشۆع به‌وێدا ده‌ڕۆیشت، دوو نابینا دوای كه‌وتن، هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه ڕۆڵه‌ی داوید!”. كاتێ هاته ماڵه‌وه، دوو نابیناكه هاتنه لای. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌و باوه‌ڕه‌دان من بتوانم ئه‌مه بكه‌م؟” پێیان وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م!”. ئینجا ده‌ستی له چاویان دا و فه‌رمووی: “با به‌گوێره‌ی باوه‌ڕتان بۆتان ببێت”. ئیتر چاویان كرایه‌وه. ئیشۆعیش به توندی ئاگاداری كردنه‌وه: “ئاگاداربن با كه‌س نه‌زانێت!”. به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان لێی تێگه‌یاند. كاتێ ده‌رده‌چوون، لاڵێكی شێتان هێنایه لای. كاتێ شه‌یتانه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد. كۆمه‌ڵه‌كه‌ش سه‌رسام بوون، وتیان: “هه‌رگیز له ئیسڕائیلدا شتی وا ده‌رنه‌كه‌وتووه!”. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان وتیان: “به سه‌رۆكی شه‌یتانان شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كات!”.
مه‌تته‌ی 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 14:9-34
5 Days
We offer a collection of parables as spoken by Jesus and recorded in the Gospels in this reading plan series. Part 1 collection is all about the righteousness of our acts.
Throughout history, there’s never been a more masterful Storyteller than Jesus. He taught thousands from every walk of life during His earthly ministry, conveying life-changing truths through vivid word pictures or Parables. Whether you’re battling anxiety, struggling with a strained relationship, or simply want to know God’s Word deeply, I invite you to journey with me through five life lessons from Jesus where He answers some tough questions.
Throughout the New Testament, Jesus shows compassion toward unlikely “sinners” who expressed great faith. Whether tax collectors, Roman centurions, or Samaritan women, Jesus repeatedly shows that he came to rescue people burdened with shame. During this plan, Bible teacher and author Kat Armstrong illustrates how these stories strengthen our understanding of God’s empathy and knowledge of how all types of people express beautiful faith in Jesus.
This 5-day Bible reading plan is an introduction to Jesus as a person – what was He like? You’ll explore key moments in Jesus’ life, inviting you to examine His character, mission, and relevance for your life today. Whether you’re curious about who Jesus is or seeking a deeper connection with Him, this plan encourages reflection, discussion, and discovery through Bible stories and thought-provoking questions.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان