مه‌تته‌ی 1:4-7
مه‌تته‌ی 1:4-7 PNTZS
پاشان ئیشۆع به ڕووحه‌وه بردرایه سه‌روو بۆ ده‌شتوده‌ر، تا له‌لایه‌ن ئیبلیسه‌وه تاقی بكرێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی كه چل ڕۆژ و چل شه‌و به‌ڕۆژووبوو، برسی بوو. تاقیكه‌ره‌وه لێی هاته پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه ببنه نان”. وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “نووسراوه: {مرۆڤ ته‌نها به نان ناژیێت، به‌ڵكو به هه‌ر وشه‌یه‌ک كه له زاری خوداوه ده‌رده‌چێت} ”. ئینجا ئیبلیس بردییه شاری پارسا و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، خۆت هه‌ڵده خواره‌وه. چونكه نووسراوه: {فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، تا له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت له به‌ردێک بدات} ”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “هه‌روه‌هاش نووسراوه: {په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندت تاقی مه‌كه‌وه} ”.





