لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:4-4

مه‌تته‌ی 1:4-4 PNTZS

پاشان ئیشۆع به‌ ڕووحه‌وه‌ بردرایه‌ سه‌روو بۆ ده‌شتوده‌ر، تا له‌لایه‌ن ئیبلیسه‌‌وه‌ تاقی بكرێته‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چل ڕۆژ و چل شه‌و به‌ڕۆژووبوو، برسی بوو. تاقیكه‌ره‌وه‌ لێی هاته‌ پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه‌ ببنه‌ نان”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “نووسراوه‌: {مرۆڤ ته‌نها به‌ نان ناژیێت، به‌ڵكو به‌ هه‌ر وشه‌یه‌ک كه‌ له‌ زاری خوداوه‌ ده‌رده‌چێت} ”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 1:4-4