مه‌تته‌ی 13:3-17
مه‌تته‌ی 13:3-17 PNTZS
ئینجا ئیشۆع له گلیلاوه بۆ یوردنه‌ن هات بۆ لای یوخه‌ننه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ماد بكرێت. به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن نه‌یهێشت و فه‌رمووی: “من پێویستیمه له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عه‌ماد بكرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئێستا ڕێگا بده، چونكه ئاوا له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو خوداناسییه‌ک ته‌واو بكه‌ین”. ئینجا ڕێی پێ دا. كاتێ ئیشۆع عه‌ماد كرا، یه‌كسه‌ر له نێو ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه. ئاسمانانی بۆ كرایه‌وه و بینی ڕووحی خودا وه‌ک كۆترێک هاته خواره‌وه و هاته سه‌ری. ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم”.





