له كاژێر دوازده‌وه تاكو سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو. نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، لهما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم؟ هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی‌بوو، وتیان: “ئه‌وه بانگی ئیلییا ده‌كات”. یه‌كسه‌ر یه‌كێک له‌وان ڕایكرد و هه‌ورییه‌كی برد، له سركه‌ی هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ری قامیشێكه‌وه پێیدا، تاكو بیخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه وتیان: “لێگه‌ڕێ، با بزانین ئیلییا دێت ڕزگاری بكات!”. ئیشۆع دیسان به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و ڕووحی سپارد. له‌و كاته‌دا په‌رده‌ی په‌رستگا له سه‌ره‌وه تاكو خواره‌وه دڕا و بووه دوو له‌ت. زه‌وی له‌رزی و به‌رد درزیان برد و گۆڕه‌كان كرانه‌وه، زۆرێک له جه‌سته‌ی پارساكانی نووستوو هه‌ستانه‌وه. دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی له گۆڕه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو شاری پارسا، بۆ زۆر كه‌سیش ده‌ركه‌وتن. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به ڕاستی ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودا بوو!” زۆر ژن له‌وێ بوون، له دووره‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی له گلیلاوه دوای ئیشۆع كه‌وتبوون و ڕاژه‌یان ده‌كرد، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و یۆسپ، له‌گه‌ڵ دایكی دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی له‌نێویان بوون. ده‌مه‌و ئێواره پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵكی ڕه‌متا هات، ناوی یۆسپ بوو، ئه‌ویش قوتابیی ئیشۆع بوو. چووه لای پیڵاتوس و داوای ته‌رمی ئیشۆعی لێ‌كرد، پیڵاتوسیش فه‌رمانی دا ته‌رمه‌كه‌ی بدرێتێ. یۆسپیش ته‌رمه‌كه‌ی برد و به كه‌تانی پێگه‌رد پێچای و له‌و گۆڕه نوێیه‌ی خۆی ناشتی كه له به‌رد هه‌ڵكه‌ندرابوو، ئینجا به‌ردێكی گه‌وره‌ی گلۆر كرده‌وه سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه و ڕۆیشت. مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌وێ بوون، به‌رامبه‌ر گۆڕه‌كه دانیشتبوون. بۆ سبه‌ینێ كه دوای ئاماده‌كردنه، كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان له‌لای پیڵاتوس كۆبوونه‌وه، وتیان: “گه‌وره‌م، بیرمان كه‌وته‌وه، ئه‌و گومڕاكاره كاتێ زیندوو بوو وتی: من دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستمه‌وه. جا فه‌رمان بده تا ڕۆژی سێیه‌م گۆڕه‌كه‌ی پاس بكرێت، نه‌وه‌ک قوتابییه‌كانی بێن و بیدزن، ئه‌وسا به گه‌ل بڵێن: له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه. جا گومڕایی دوایی له‌وه‌ی یه‌كه‌م خراپتر ده‌بێت!” پیڵاتوسیش وتی: پاسه‌وانتان هه‌یه، بڕۆن چۆنتان پێ باشه وا پاسی بكه‌ن”. ئه‌وانیش چوون گۆڕه‌كه‌یان پاس كرد، مۆریان له به‌رده‌كه دا و پاسه‌وانیان دانا.
مه‌تته‌ی 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 45:27-66
3 Days
In the days leading up to Easter Sunday, let's take some time to stop, dive deep into Jesus' journey to the cross, and invite Him to bring you fresh revelation of this season. It is helpful to have a journal with you as you reflect on the questions, and to track what God reveals to you in this time!
4 Days
Chocolate bunnies…puffy marshmallow chicks…pastel-colored clothes you only wear once a year…it must be Easter season! Join us as we PREPARE our hearts for this truth: Jesus kept God’s promises by dying on a cross for our sins and then raising back to life!
In the Eden, Exodus & The Empty Tomb bible study, we’re going to take a closer look at Genesis 3, Exodus 12, and Matthew 27-28 and trace four essential themes in each story: 1. The Captive; 2. The Child; 3. The Sacrifice; 4. The Mission. Prayerfully, through this study, you will grow in your understanding of the significance of Jesus' resurrection!
The vocations represented in the characters of Easter can teach us a lot about God and how our work is a means of co-laboring with our risen King. In this four-day plan, we’ll look at the vocations of Mary, a baker, Barabbas, and Christ himself to draw out applications for our own work today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان