ئینجا جامه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و داڕشتیكرد، پێی‌دان و فه‌رمووی: “هه‌موو لێی بخۆنه‌وه، چونكه ئه‌مه خوێنی منه، كه بۆ په‌یمانی نوێ له‌پێناوی زۆر كه‌سدا بۆ گوناهبه‌خشین ده‌ڕژێت. پێشتان ده‌ڵێم: له‌مه‌ودوا من له‌م به‌رهه‌مه‌ی مێو ناخۆمه‌وه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له پاشایه‌تیی باوكم به نوێتی له‌گه‌ڵتان ده‌یخۆمه‌وه”. ئینجا ستایشیان كرد و بۆ كێوی زه‌یتوون ده‌رچوون. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌مشه‌و هه‌مووتان گومانم لێده‌كه‌ن، چونكه نووسراوه: {له شوانه‌كه ده‌ده‌م، مێگه‌له‌كه په‌رت ده‌بێت} . به‌ڵام دوای هه‌ستانه‌وه‌م، پێشتان ده‌كه‌وم بۆ گلیلا”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌گه‌ر هه‌موو گومانت لێ بكه‌ن، من هه‌رگیز گومانت لێ ناكه‌م”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌مشه‌و پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، تۆ سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”. په‌تڕۆس پێی وت: “ئه‌گه‌ر ناچاریش بووم له‌گه‌ڵت بمرم، نكۆڵیت لێ ناكه‌م!” قوتابییه‌كانیش هه‌موو وایان وت. دوای ئه‌وه ئیشۆع له‌گه‌ڵیان بۆ گوندێک هات پێی ده‌ووترا، گێتسیمه‌ن، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “لێره دانیشن، تاكو ده‌چمه ئه‌وێ نوێژ ده‌كه‌م”. په‌تڕۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد، په‌ژاره و خه‌م دایده‌گرت. پێی فه‌رموون: “زۆر دڵته‌نگم خه‌ریكه بمرم، لێره بمێننه‌وه و بێداربن له‌گه‌ڵم”. كه‌مێک چووه پێش و به ڕوودا چووه سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”. ئینجا هاته‌وه لای قوتابییه‌كان، بینی نووستوون، به پهتڕۆسی فه‌رموو: “وه‌ها نه‌تانتوانی كاژێرێ بێداربن له‌گه‌ڵم؟ بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک بچنه نێو تاقیكردنه‌وه. چونكه ڕووح چالاكه، به‌ڵام جه‌سته لاوازه”. دیسان ڕۆیشته‌وه نوێژی كرد و فه‌رمووی: “باوكه! ئه‌گه‌ر ناكرێت ئه‌م جامه له‌سه‌رم تێپه‌ڕێت و هه‌ر ده‌بێت بیخۆمه‌وه، با خواستی تۆ بێت. ئینجا هاته‌وه دیسان بینی نووستوون، چونكه چاویان قورس ببوو. ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیه‌م نوێژی كرد و هه‌مان شتی وته‌وه. دوایی هاته لای قوتابییه‌كانی و پێی فه‌رموون: “ئێستا بنوون و پشوو بده‌ن! ئه‌وه‌تا كاته‌كه نزیک بووه‌وه و ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی گوناهباران ده‌كرێت. هه‌ستن با بڕۆین! ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستم ده‌كات نزیک بووه‌وه!”. هێشتا ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد، ئیهوودا هات كه یه‌كێكه له دوازده‌كه، كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، به شمشێر و داره‌وه له‌لایه‌ن كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌له‌وه نێردرابوون. ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد نیشانه‌یه‌كی پێدان و وتبووی: “ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م ئه‌وه خۆیه‌تی، بیگرن”. یه‌كسه‌ر هاته لای ئیشۆع و وتی: “سڵاو گه‌وره‌م!”. ئینجا ماچی كرد. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “هاوڕێ، بۆ چی هاتوویت؟” ئینجا هاتنه پێشه‌وه و ئیشۆعیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و گرتییان. یه‌كێک له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیشۆعدان، ده‌ستی درێژكرد و شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، له كۆیله‌یی كاهینی باڵای دا و گوێی بڕی. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه كێلانه‌كه‌ی، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به شمشێر له‌ناوده‌چن!. وا ده‌زانیت ناتوانم ئێستا داوا له باوكم بكه‌م، زیاتر له دوازده له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟ ئیتر چۆن سیپاره‌كان دێنه دی، كه ده‌ڵێن به‌و شێوه‌یه پێویسته ڕووبدات؟”. له‌و كاته‌دا ئیشۆع به كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی فه‌رموو: “وه‌ک بۆ گرتنی دزێک به شمشێر و داره‌وه هاتوون بمبه‌ن! هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا له‌گه‌ڵتان دانیشتبووم خه‌ریكی فێركردن بووم، نه‌تانگرتم. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا بۆ هاتنه‌دیی سیپاره‌كانی پێغه‌مبه‌ران”. ئینجا هه‌موو قوتابییه‌كان به‌جێیان هێشت و هه‌ڵاتن.
مه‌تته‌ی 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 27:26-56
3 Days
On our own, we are nothing, but in Christ, He completes us. He is our righteousness, our life, our help, our friend, and our ever-present help. Understanding your life in Christ is everything.
Is communion just a religious obligation, or is it more significant to the Christian faith than what you might think? How does it honor God? J. Lee Grady sets out to answer your questions on communion in this 3-day devotional that will help you practically and purposefully understand this symbolic act that Jesus first took with His disciples the night before His death on the cross.
This first part of the series, “The Uniqueness of Christ,” shows us Jesus’ unique request and how it relates to the body of Christ. This profound yet timely plan helps us understand why the physical body of Jesus Christ had to be broken, the new body that He gave birth to with his death, and the importance of His blood as a sign of a new covenant for us.
4 Days
The blessings we receive from God are many. This reading plan focuses on the blessings we receive through Baptism, Lord’s Supper, God’s Word, and heaven.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان