ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد. به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و چاڵێكی له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند و زیوی گه‌وره‌كه‌ی شارده‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه دێت و لێیان ده‌پرسێته‌وه. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، دێت و پێنج تالنتی دیكه‌ش ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، پێنج تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا پێنج تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه. گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه هات و وتی: گه‌وره‌م، دوو تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا دوو تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه. گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو هات و وتی: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی، شوێنێک ده‌درویته‌وه كه تۆوت نه‌كردووه، له شوێنێک كۆده‌كه‌یته‌وه كه شه‌نه‌بات نه‌كردووه. جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه. ئا ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته. گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه زانیت من دروێنه له‌و شوێنه ده‌كه‌م كه تۆوم نه‌كردووه، له‌وه كۆده‌كه‌مه‌وه كه شه‌نه‌بام نه‌كردووه، ده‌بووایه زیوه‌كه‌مت له‌لای پاره‌گۆره‌وه‌كانت دابنایه، له گه‌ڕانه‌وه‌مدا ئه‌وه‌ی هی منه له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه. بۆیه ئه‌و تالنته‌ی لێ بسه‌ننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده تالنته‌كه‌ی پێیه. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یبێت، پێی ده‌درێت و زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یبێت، ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. كۆیله بێ سووده‌كه‌ش فڕێبده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت.
مه‌تته‌ی 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 16:25-30
3 days
Our Christian values tell us success doesn’t matter. But what if it does? What if God wants us to pursue success? In this three-day Bible Plan, we explore the difference between worldly success and godly success, and how God has designed us to pursue the latter.
3 Days
Will "someday" ever come for your dreams to be realized? How can you be encouraged while waiting? In this Bible plan, Dr. Foster shares how you can honor today's assignment while keeping your dreams. Why is this important? Because your readiness for tomorrow's dream is rooted in today's development. Trust God and embrace His strategies for your development. Your current assignment matters. Give it your best. Do it today!
The Parable of the Talents is one of Jesus’ most famous parables for good reason. There is so much wisdom, insight, and revelation to be gleaned from this passage if we let it. This plan covers 3 financial lessons from the Parable of the Talents that will help us to better understand the role money should have in our lives.
We live in an anxious world. With increasing busyness, sickness, stress, defeating news, and more, it's hard to prioritize joy today. In this 3-day Bible Plan, you'll learn how to turn your anxiety into joy.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان